عه‌لی عه‌ونی: فوئاد مه‌عسوم وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی مۆزه‌نبیق بێت، له چوار ساڵ به یه‌ك وشه‌ش ناوی كوردستانی نه‌هێناوه
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینه‌كانی هه‌لبژاردن ئه‌مڕۆ له سیده‌كانی ده‌ڤه‌ری برا دۆست ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی عه‌لی عه‌ونی ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد‌و گوتی به وشه‌ش ناوی كوردستان ناهێنێت:
عه‌لی عه‌ونی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، له وتارێكدا رایگه‌یاند، “ئێمه ده‌ڵێین پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كوردستانه، له كوردستانیش وه‌ك عورف، پشكی لیستی یه‌كه‌مه، نازانم هاوڕێیانی ئێمه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك داوای ده‌كه‌ن. بۆچی پشكی ئه‌وانه”.
گوتیشی: “جاری رابردوو، رابردووتر پشكی ئه‌وان بوو، هیچیان پێ نه‌كرا، به بیانووی ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی ته‌شریفاتییه. یه‌ك هه‌ڵوێستی نه‌بوو. هه‌مووش بینیمان له وتاری ده‌ستپێكی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، سه‌رۆك كۆمار دوور و نزیك ناوی كوردستانی نه‌هێنا، نه باش نه خراپ. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری مۆزه‌مبیق بێت، نه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق”.
روونیشیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماری وا بێت، ته‌نیا مووچه وه‌ربگرێت و پارێزه‌ری هه‌بێت و پاسه‌وانی لێبكرێت، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت سه‌رۆك كۆمار بێت”.
ره‌خنه‌شی له سه‌رۆك كۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسوم گرت و گوتی: “به وشه‌یه‌كیش هێرش و په‌لاماری ناده‌ستووری و نایاسایی حه‌یده‌ر عه‌بادی و حه‌شدی وه‌حشی مه‌حكووم نه‌كرد”.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، “به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، ده‌وڵه‌تی عێراق، مافی نییه، ئه‌رته‌شی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێنێت. سوپا ته‌نیا له‌سه‌ر سنوور ده‌بێت، نه‌ك له‌شكر، حه‌شدیان له شه‌و و رۆژێكدا چه‌كدار كرد و مه‌شقیان پێكردن و ته‌كنیكی ده‌روجیرانیشیان هێنا و په‌لاماری ئێمه‌یان دا و ئه‌گه‌ر یاسا له عێراق سه‌روه‌ر بوایه، ده‌بوا سه‌رۆك وه‌زیران دادگایی بكرێت، چۆن هێز بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام هیچ شتێك له عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه