ناوەندی بریار و پارتی فرۆشتنی كەركووكیان راگرت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتوو هەر لە بەرەبەیانی كە هێرش كرایە سەر شاری كوركووك هێزەكانی یەكێتی سەر بەباڵی دەسترۆشتووی یەكێتی، پاشەكشەیان كرد لە هێرشەكانی داعش و تەنها ئاسایشی كەركووك كە سەر بەپارتی و هێزی تری سەر بە باڵی ناوەندی بریار بەرگریان لەشاری كەركووك كرد.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی كەركووك بەخواكوڕكی راگەیاند هەر لەبەیانی 21ی 10ی 2016وە كاتێك داعش هێرشی كردە سەر كەركووك هێزەكانی یەكێتی سەر بەباڵی قورغكاری ناو یەكێتی بەتەواو لە شەڕ كشایەوە و بەو هۆیە تەواوی بارەگاكانی پارتی دەورە گیراوە، دەلێت لەوكاتە زۆرمان پێ سەیر بوو كە ئەو هێزەی یەكێتی كە سەر بەباڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی بوو هیچ شەڕێكیان نەكرد تا دەمەو ئێوارە.
سەرچاوەكە دەشلێت هەركە زانیمان، مەبەست و پیلانی باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی چیە ئامانجیان هێنانی سوپای عێراقە بۆ ناو كەركووك، لەناكاو هێزەكانی كاك كۆسرەتی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كاك محمود سەنگاوی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بەخۆیان و پێشمەرگەكانیان گەیشتنە كەركووك، هەر لەگەڵ گەیشتنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی باڵی دەسترۆشتووی یەكێتی فەشەڵی هێنا و ناچار لەپاش گەیشتنی باڵی ناوەندی بریار، دژە تیرۆر و چەند هێزێكی تری سەر بە باڵی دەسترۆیشتوو هاتنە ناو شەڕەكە.
شایانی باسە دوێنی خواكوڕك چەندین زانیاری تری لەو باریەوە بڵاو كردەوە