مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

 

دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی موچه‌ی مانگی 6ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه‌، له‌ رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ پێی نازیاریه‌كانی (خواكوڕك), رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23/9/2018 مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 24/9/2018، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا‌كانی دیكه‌ی كه‌ خه‌رج نه‌كراون خه‌رج ده‌كرێت.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 25/9/2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش 26و27/9/2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش كرد.

Back to top button