شاناز ئيبراهیم بۆ به‌رهه‌م ساڵح به‌خێرهاتنه‌وه‌ت ناكه‌م, چونكه شایه‌نی ئه‌وه نیت بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌ره‌فی یه‌كێتی بوونت پێ ببه‌خشرێت

دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی پێشوی هاوپه‌یمانی ب دیموكراسی و داد په‌روه‌ری دوای ته‌نها چه‌ند مانگێك له سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی شكستی هێناو جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌كێتی و به نیازی كاندید بوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق, گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لیكه‌وته‌وه به جۆرێك شاناز ابراهیم له نامه‌یه‌ك به ناوی په‌یامی به‌خێر هاتنه‌وه ده‌لێت ناتوانم بلێم به‌خێر بێیته‌وه,
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ده‌لێت:” .. شایانی ئه‌وه نه‌بوویت و نیت كه بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌ره‌فی یه‌كێتی بۆۆنت پێ ببخشرێت, چونكه یه‌كێتی بوون مبدا و قه‌ناعه‌ت و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت و پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و سوور بوونه له سه‌ر رێبازی مام و خوێنی شه‌هیدان…
ده‌قی نامه‌كه
په‌یامی به‌خێر هاتنه‌وه….
پیرۆزبایی و به‌خێر هاتنم ئه‌كردیت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕایتایته‌وه ناو یه‌كێتی به‌ڵام ئێستا كه بو كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی هاتوویته‌ته‌وه….
ناتوانم بڵێم به‌خێر بێته‌وه چونكه تۆ هه‌رگیز خێرت نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ هیچ كه‌سێكتر جگه له خودی خۆت نه‌بووه و نیه….
ناشتوانم پیرۆزبایی له كه‌سێك بكه‌م كه چه‌ندین حزب و لایه‌نی كردبێته قوربانی كورسیه‌ك..
له راستیدا.. شایانی ئه‌وه نه‌بوویت و نیت كه بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌ره‌فی یه‌كێتی بۆۆنت پێ ببخشرێت…
چونكه یه‌كێتی بوون مبدا و قه‌ناعه‌ت و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت و پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و سوور بوونه له سه‌ر رێبازی مام و خوێنی شه‌هیدان…
به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر خۆت به ته‌نها تاوانبار نیت به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك خۆت یاری به موقه‌ده‌ساتی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌و له بازارێكدا هه‌رزان فرۆشی ده‌كه‌ن…
له كۆتاییدا هیوادارم كه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له سه‌رخستنی لیستی مام و شه‌هیدان سارد نه‌بنه‌وه و به گوروتینێكی زیاتره‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن و به ده‌نگه‌كانیان وه‌ڵامی ناحه‌زانی یه‌كێتی بده‌نه‌وه و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو غه‌درو دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیانه‌ی ئه‌م كاته هه‌سیاره‌ی بانگه‌شه له كۆنگره‌دا له تاك به‌تاكی هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه له باتی خۆ سازدان بۆ سه‌رخستنی لیستی شه‌هیدان سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی ( به‌سه‌رۆك كردن) ی سه‌رۆكی حزبێكی تر بوون..
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
١٩-٩-٢٠١٨