وته‌بێژی پارتی: پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدی خۆی ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی رایگه‌یاند كه ب پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵحیان كانید كردووه, له‌كاتێكدا پێشتر به پارتیان راگه‌یاند بوو كه له باره‌ی ئه‌و پۆسته به هه‌ماهه‌نگی كاندیدێك دیاری ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ها وه‌ڵامی داخوازیه‌كه‌ی پارتی ده‌ده‌نه‌وه كه داوای كردوو وه‌ك ئیستخقاقی هه‌لبژاردن ئه‌و پۆسته ئه‌مجاره به كاندیدێ:ی پارتی پڕ بكریـته‌وه به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داو تاك لایه‌نه كاندیدیان دیاری كرد, له به‌رامبه‌ردا وته‌بێژی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه وه‌ك پارتی كاندیدمان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌ركایه‌تی كۆمار.
لێدوانێك لە وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، دەربارەی پاڵاوتنی دكتۆر بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە:
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوا كۆبوونەوەماندا لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی و بەرپرسی دەستەی كارگێری و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، خواست و هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو وەك چۆن بە یەكگرتوویی و یەك بەرنامەیەیی لە بەغداین، هەرواش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەسەر یەك كاندید رێكبكەوین، هەروەها وەكو ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەحەقی خۆمانزانی پۆستی سەرۆك كۆمار كە چەند جارێكە لە لایەن یەكێتیەوە كاندیدی بۆ دیاری كراوە، ئەم جاریان لە لایەن پارتیمانەوە و بە كاندیدی پارتیمان پر بكرێتەوە، لەم بارەوەش پێشنیار و را گۆرینەوەمان هەبووە، بڕیار وابوو برایانی یەكێتی دوای گەرانەوەیان بۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ئاگادارمان بكەنەوە بەڵام ئاگاداریان نەكردینەوە تا ئەمرۆ لە راگەیاندنەوەکانەوە بیستمان كە دكتۆر بەرهەم سالحیان دوای گەرانەوەی بۆ ناو یەكێتی تاك لایانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پاڵاوتووە.
ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین كە پۆستی سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و نابێ هیچ لایەنێك تەنیا بە موڵكی خۆی بزانێت، بۆیە پارتیمان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدی خۆی دەبێت.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
19/9/2018