قوباد تاله‌بانی له‌ سنوری سلێمانی هێلی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم داده‌خات

 

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان, له‌ ئێستادا قوباد تاله‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ رێگای كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌وتۆته‌ هۆنینه‌وه‌ی كۆمه‌لێك تۆمه‌ت دژ به‌ پارتی و هه‌ولێری پایته‌خت, هه‌روه‌ها له‌ دواهه‌مین هه‌نگاو بڕیاری داخستنی كۆڕه‌ك له‌ سنوری سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌رده‌كات, له‌و باره‌وه‌ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌ پێی راگه‌ێندراوه‌كه‌ی كۆمپانیایی كۆڕه‌ك تیلیكۆم, رایده‌گه‌یه‌نێت:” قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرس له‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، رۆژی شه‌ممه‌ 15/9/2018 هه‌روه‌ها 16/9/2018 فه‌رمانی به‌ ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی رازی كردنی كۆمپانیایه‌كی ركابه‌ر تاوه‌ره‌كانی كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆم له‌ كار بخه‌ن و كۆمپانیاكه‌و هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بێ به‌ش بكه‌ن له‌ مافه‌كانی خۆیان، به‌بێ گوێدانه‌ لایه‌نه‌ یاساییه‌كان.

ده‌قی راگه‌ێندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك

قوباد تاڵه‌بانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خزمه‌تگوزاری له‌ هاوڵاتیان ده‌بڕێ !!
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرس له‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، رۆژی شه‌ممه‌ 15/9/2018 هه‌روه‌ها 16/9/2018 فه‌رمانی به‌ ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی رازی كردنی كۆمپانیایه‌كی ركابه‌ر تاوه‌ره‌كانی كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆم له‌ كار بخه‌ن و كۆمپانیاكه‌و هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بێ به‌ش بكه‌ن له‌ مافه‌كانی خۆیان، به‌بێ گوێدانه‌ لایه‌نه‌ یاساییه‌كان.
دوابه‌دوای به‌دواداچوونمان بۆ هۆكارو ئامانجه‌كانی ئه‌م پرسه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ قوباد تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ دابین كردنی بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌ رووی داراییه‌وه‌و بۆ مجامه‌له‌كردنی كۆمپانیای دابینكاری دارایی كه‌مپینه‌كه‌ی جه‌نابیان هه‌وڵی داوه‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوره‌ك بێ به‌ش بكات، ئه‌مه‌ش ته‌واو هه‌ست نه‌كردنه‌ به‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ئاست ماف و خزمه‌تگوزاری و داخوازییه‌كانی خه‌لك.
ئێمه‌ له‌ كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆم له‌ سۆنگه‌ی هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ئاست دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ناڕازی بوونی خۆمان راده‌گه‌ینین و ئاگاداری قوباد تاڵه‌بانیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ رێگه‌ی دادنووسه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌ كردووه‌و ، دادنووس به‌ نووسراوی ژماره‌ (2813/112) له‌ 18/9/2018 هۆشداری داوه‌ته‌ ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ئاگاداری كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر .

Back to top button