وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداریی دا به هاوڵاتیانی له مه‌ترسییه‌كانی گه‌شتكردن بۆ ئێران.
له‌گه‌ڵ ئالز بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و داكه‌وتنی نرخی تومه‌ن به رامبه‌ر دۆلار له ئێستادا دۆخێكی دارایی خراپ له ئێران هه‌یه, ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی گه‌شته نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئێران له دواهه‌مین پێشهات ب پێی هه‌والێكی سكای نیوز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانین و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانین.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌شتكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه بۆ ئێران هه‌یه.
لە مانگی ئایاری 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کشایەوە کە لەساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژوو کرابوو، مه‌به‌ستیش له رێككه‌وتنه‌كه سنوردارکردنی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و لەبەرامبەریشدا لابردنی سزاکانی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر تاران بوو.
دوای کشانەوەی ئەمریکا وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە ( بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا) لە هەوڵی ئەوەدان رێكکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ڕزگار بکەن، بەڵام ئێران رازی بە داواکارییەکانیان نابێت.
رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018، ترەمپ واژووی لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی برده‌سه‌ر كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دابووی.
رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018، تره‌مپ دوایین هەڵوێستی لەسەر ئەو بڕیارەی راگەیاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی واژوو كرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دواتر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: “ئابڵوقەکانی سەر ئێران بە فەرمی چەسپان، ئەمانە دژوارترین ئابڵوقەن تا ئێستا سەپابن”.
ترەمپ دەشڵێت: “لە مانگی 11، ئابڵوقەکان دەچنە قۆناغێکی دژوارترەوە، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ناکات، من تەنها داوای ئاشتی جیهانی دەکەم، هیچی دیکە!”.
ئەمریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تا تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە، تارانیش هەم رەتیدەکاتەوە و هەمیش سورە لەسەر ئەوەی سزاکانی ترەمپ چۆک بە کۆماری ئیسلامی دانادەن.
بڕیاروایه له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مریكا بەشی دووەمی سزاکانی بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە، لەم بەشەدا هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێرانی قەدەغە دەکرێت، ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ر وڵات و لایەنێک هاوردەی ئەم دوو سەرچاوە سەرەکییەی داهاتی ئێران بکات، ئه‌ویش روبەڕوی سزاکانی واشنتن دەبێتەوە.