ئه‌مریكا داوای رێككه‌وتنێكی دیكه وه‌ك جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتنی پێشوو له ئێران ده‌كات
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی پۆێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه, له ئێستاوه داوای جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه به رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كات بریان هۆك، نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێیه له‌گه‌ڵ ئێران، كه هه‌ردوو پرۆگرامی ئه‌تۆمی و به‌ره‌وپێشبردنی مووشه‌كی بالیستی له‌خۆ بگرێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی رۆژئاوا، هۆك له گوتارێكدا له په‌یمانگه‌ی هێدسۆنی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، وێڕای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك مۆپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی سه‌ركرده‌كانی ئێران بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام تاران گرنگی به دانوستان نادات.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: “واشنتۆن به راشكاوانه رایگه‌یاندووه: ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ تاران، به‌ڵام ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته زۆر گرنگی به دانوستان ناده‌ن”، گوتیشی: “ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌وانه و ئێمه‌ش رێز له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان ده‌گرین”.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاندبوو، كه له‌نێوان تاران و وڵاتانی 5+1 واژوو كرابوو، پێشبینیش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ئوكتۆبه‌ری داهاتوو، ته‌واوی ئه‌و سزایانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئێران، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه لابرابوون.
بۆئه‌وه‌ی سزاكانیش نه‌گه‌ڕێنه‌وه، واشنتۆن داوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نه‌بێت به پرۆگرامی ئه‌تۆمی، به‌ڵكوو به‌ره‌وپێشبردنی مووشه‌كی بالیستیش له‌خۆ بگرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێككه‌وتنێكی له‌مجۆره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه.