به‌ربژێرانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پابه‌ندی بڕیاری هاوپه‌یمانی نابین و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/09/41672001_1895240833845999_5841725365935931392_n.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ی گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌كێتی, به‌ر بژێرانی ئه‌و قه‌واره‌یه كه بڕیار بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ژداری بكه‌ن, بڕیاریاندا ئیدی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی هاوپه‌یمانی نابن و بایكۆت ده‌شكێنن و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
سه‌ڵاح خدر, كاندیدی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند بڕیاری بایكۆت بڕیارێكی تاك لایه‌ن بوو, له لایه‌ن سه‌رۆكی قه‌واره‌كه درا ئێستا زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌یانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن, بۆیه ئێمه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی هاوپه‌یمانی نابین و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی باڵای هاوپه‌یمانی په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی كردووه, ئێستا ئارام قادر سه‌رپرشتی قه‌واره‌كه ده‌كات و سبه‌ی بڕیار له باره‌ی به‌شداری كردنیان وه‌ك هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌ن