نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌.

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، ئەوەش لەگەڵ نزیك بوونەوە دێت لە سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران.”

ئاستی كۆگاكردنی ئەمباركردنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان فشاری لەسەر دروست بووە، ئەوەش بەهۆی كۆمەڵێك گۆڕانكاری كە ئەگەری هەیە رووبدات، بەتایبەتی پرسی سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاو زیاتركردنی سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر كەل و پەلی وڵاتی چین.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (79.19) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.05) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button