له‌م شارۆچكه‌یه‌یی كوردستان 9 سه‌عاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
له قه‌زای پشده‌ر و شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر ماوه‌ی 9 سه‌عاته شه‌ڕ له نێوان له دوو گوند به‌رده‌وامه له‌سه‌ر زه‌وی و زار و كوژراوێك له شه‌ڕه‌كه هه‌یه.”
له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه، پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه.” شەڕەکە لەنێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی (مەمکان و جەلکانە) لە سنوری شاره‌دێی سەنگەسەری قەزای پشدەر لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە و قوربانی هه‌یه له رووبهڕووبنهوهكه.
گوته‌بێژی پۆلیسی رانیه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” تائێستا بەهۆی شەڕەکەوە کوژراوێک هەیە و کەسێکیش لە دانیشتوانی یەکێک لەو دوو گوندە لای دانیشتوانی گوندەکەی تر وەک بارمتە گیراوە، هۆکاری شەڕەکەش بەهۆی کێشەی زەویوزار و موڵکایەتیە”.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه.” تا ئێستاش هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ن و نه‌توانراوه به ته‌واووی بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵبكرێت.”