برینی گه‌ده‌ له‌به‌ر ئه‌م چوار هۆكاره‌ درووستده‌بێت.

برینی گەدە، یەكێكە لەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی گەدەو بریتیە لە بریندار بوونی ناپۆشی گەدە، بەشێوەیەكی گشتی لەبەر چوار هۆكار دروست دەبێت ئەوش ئەمانەن.”

1. بەهۆی جۆرە بەكتریایەك كە پی دەڵێن (H-pylori) كە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو برینە لە گەدەدا دروست ببێت، زیاتر لە ڕێگەی ئاوەوە دەگوازرێتەوە.

2. بەهۆی بەكارهێنانی دەرمان بەتایبەت گروپێك لە دەرمان كە پی دەڵێن (NSAIDs) وەك ئەسپرین و ڤۆلتارین و هەندێك دەرمانی تر كە زیان بە ڕووپۆشی گەدە دەگەیەنن.

3. (فشاری دەرونی) : سترێس و قـەلـەقی زۆر هۆكارێكی ترن بۆ دروست بوونی برینی گەدە.

4. جگەرە كێشان : جگەرە یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبوون بە برینی گەدە.

5. كهول : ئەوانەی كە زۆر ماددە كهولیەكان دەخۆنەوە برینی گەدەیان بۆ دروست دەبێت.

نیشانەكانی برینی گەدە بزانن …

1. ئازاری گەدە بەتایبەت (1 – 4) كاتژمێر دوای نان خواردن.

2. ئێلنجدان و رشانەوە.

3. دروست بوونی ئازاری سك.

4. نەمانی ئارەزووی خواردن.

Back to top button