فستق پـــــــــیاو ده‌پارێزێت له‌ نه‌زۆكی.

ھەرچەندە زانراوە کە گوێز و بادام (باوی)، یەکێک لەو خۆراکە تەندروست و پێویستانەن، کە لە نێو چەرەزاتدا ھەن، بەڵام بەتایبەتی فستق بۆ پیاوان یەکجار بەسوودە، بە تایبەتیش بۆ دڵ و خوێن و کەمبوونی ئەگەری نەزۆکی.”

لەمبارەیەوە گۆڤاری (لایفستایل میدیسن)ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە ھەشت توێژینەوە دەریانخستووە کە ئەگەر بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک، مرۆڤ ڕۆژانە 100 گرام فستق بخوات، ئەوا ڕێژەی کۆڵستڕۆڵی خراپ لە خوێنی مرۆڤدا بە ڕێژەی 20% کەم دەبێتەوە، ھەروەھا ڕێژەی کۆڵستڕۆڵی باش بە ڕێژەی 48% لە لەشی مرۆڤدا بەرز دەکاتەوە.

ھەمان گۆڤار دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی ئاشکرا کردووە، کە سەبارەت بە نەزۆکی و لاوازیی ئەگەری منداڵبوونی ھەندێک لە پیاوان کراوە، دەرکەوتووە کە ئەگەر پیاوان ڕۆژانە 100 گرام فستق بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک بخۆن، ئەوا ئەگەری کارایی سپێرمیان بە ڕێژەی 51% بەرز دەبێتەوە.

Back to top button