من له جیاتی لاهور جه‌نگی بوومایه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆم ده‌كوشت
پاش هه‌ره‌شه‌كانی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ” لاهور جه‌نگی” كه گوتی ئاودیوی ئه‌و دیوی سنورتان ده‌كه‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی ده‌لێت، لاهور خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی و پیلانگێریهكی گه‌وره وه‌ك كه‌ركووك، كه هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی ئینسانی تێپه‌راند نه‌یتوانی پارتی ئاودیوی ئه‌و دیوی سنور بكات، خۆی ئاودیوی ئه‌ودیوی سنوری كرا له‌كه‌ركووك، به‌چ رووێك باسی ئاودیوێكی تری سنور ده‌كات”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه شاخه‌وان عه‌بدولڵا په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌لێت”دەبێ خەونی ئاودیوکردنی پارتی بباتە ژێر گڵ، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”من پێموایە ئەم جۆرە زمانانە هۆکارێکن بۆ لێکترازان و پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد و هەروەها هەندێ خەڵک هەیە دەستکەوت و بەرهەمی نییە، دەیەوێ ئەگەر قسەی ناشرینیش بێت بیکا بۆ ئەوەی خەڵک باسی بکات بە ناشرینیش بێ، ئەگەر من لەجیاتی لاهور جەنگی بوومایە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە وڵاتم بەجێدەهێشت”.
هه‌روه‌ها عه‌بدولڵا ده‌شلێـ”خۆزگە لاهور ٪١٠ی ئەوەندەی قسەی لەسەر کورد و پارتی دەکا جورئەتی ئەوەی بکردایە دژی نەیارەکانی کورد قسەی بکردبایە ، خۆزگە ئەو ڕۆژەی کە ئێران بۆردومانی دیموکراتەکانی لە شاری کۆیە کرد تەنیا ئەوەندەی بگوتبایە نیگەرانم کەچی ئەوەندەشی نەگوت بەڵام ئاشکرایە ئەو کەسە نۆکەری خەڵکە و داردەستی دوژمنی کوردە کە ئاشکرایە دوژمنانی کوردیش کێن، ئەگەر ئەو یەک قسەی دژی ئێران بکردایە ئەمڕۆ من ئەوەم لێقبوڵ دەکرد کە دژی پارتی یان لایەنێکی تر قسە بکا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمە وەکو خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەرگیز ئەوەمان لە یاد ناچێ کە ئێمە ئێستا ئاوارەین، دوێنێ و پێرێ چەند گەنجێکی ئێمە سووکایەتیان بەرامبەر کراوە و ئەشکەنجە دراون تەنانەت بە لێدوانێکیش لاهور قسەی لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە، دەشڵێ: “لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەبەردەوامی ئیهانەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکرێ بەڵام لاهور بۆی نییە قسە بکات لەبەر ئەوەی شەریکە نەوتە لەگەڵیان، ئێمە پێمانوایە ئەو لە لوتکەی خیانەتە و دوژمن چی پێ بڵێ ئەوە دەکات”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره ده‌شلێـ”ئەو لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پێناوی ئەوەی ماڵی بارزان و پارتی ئاودیوی سنوور بکا لە ٪٥١ی خاکی کوردستانی فرۆشت، بە هەموو هێزی ئێرانیش نەیتوانی، ئەو خەونە کە وەکو لەو گەورەتر بردیانە ژێر گڵەوە دەبێ ئەویش بیباتە ژێر گڵەوە”.