یه‌كێتی 89 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستاندا، 89 ملیۆن دۆلار به‌كار هێناوه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ یه‌كێتی بۆ كرینی ده‌نگ و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پۆسته‌ره‌كانی له‌ناو شه‌قامه‌كانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، چه‌ندان شێوازی تر ئه‌م پاره‌یه‌ به‌كار ده‌هێنێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پاڤێل تاڵه‌بانی كوره‌ گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بازرگانه‌كانی سلێمانی بانگ كردووه‌ و هه‌ره‌شه‌ی لێكردوون، بۆ یارمه‌تی دانی دارایی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی، 40 ملیۆن دۆلاری لێوه‌رگرتووتن”.

Back to top button