په‌یوه‌ست به‌ داواكاریه‌كی گۆڕان و باڵی ده‌سترۆیشتوو، په‌رله‌مانی عێراق ئێستا له‌ كۆبوونه‌وه‌ دایه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ 22/10/2016 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ پێشنیاری گۆڕان و باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له‌سه‌ر پرسی داهاتی پارێزگاكان.

له‌ ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی 225 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و بڕیاره‌ ده‌نگدان بكرێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بداهاتی پارێزگاكان و بابه‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگار كراون.

به‌ شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ پرسی ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و به‌دواداچوون بۆ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی عێراقیه‌كان.

Back to top button