دابه‌شكاری پاره‌ی سه‌رۆككۆمار له‌ناو یه‌كێتی ئاشكرا بوو بزانه یه‌كێتی چۆن دابه‌شی ده‌كات و پاره‌كه چه‌نده
بۆ دوو خوڵه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌رده‌گرێت له سه‌ر پشكی كورد، به‌ڵام له‌م دوو خوڵهدا هه‌ڵوێستی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه، له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، سه‌رۆككۆماری عێراق كه دوو خوڵه یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هیچ سودێكی بۆ كورد نه‌بووه، ته‌نها پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه، دابه‌شی سه‌ر خۆیان كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ساڵانه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بوودجه‌كه‌ی 42 ملیۆن دۆلاره، له‌ناو یه‌كێتی دا به‌م شێوه‌یه پاره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت، 20 ملیۆن دۆلار بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، 5 ملیۆن دۆلار بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، دوو ملیۆن و پێنج سه‌د(2005000) هه‌زار دۆلاریش بۆ سه‌رۆككۆماره، به‌م شێوه‌یه پاره‌كه له‌نێوان بنه‌ماڵه‌كانی یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌ونی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆكاری عێراق ده‌شڵێ، پاره‌كه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌به‌ن بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و له‌نێوان بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كه‌ن”.
به‌رهه‌م ساڵح له ئێستادا چاوی بڕیوه‌ته، ئه‌م دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاره‌ی كه به‌ر سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌وێت له‌ناو یه‌كێتی، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م جاره داوای پۆسته‌كه ده‌كات و ده‌لێ” نایده‌ین به‌یه‌كێتی”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پارتی ده‌ڵێت له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێنانی میلیشیاكانی عێراق به تانك و تۆپ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، پارتی داوایی له سه‌رۆككۆمار كردووه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی ده‌رحه‌ق كورد كراوه، ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه به‌ڵام ئاماده نه‌بووه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، بۆیه پارتی ده‌ڵێت ئاماده نین جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆمار راده‌ستی یه‌كێتی بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی نه‌بووه”.