شاخه‌وان عه‌بدوڵا: لاهور جه‌نگی له لوتكه‌ی خیانه‌تدایه و دوژمنانی كورد چی‌یان بوێت ئه‌وه ده‌كات
دوێنێ لەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی یەکێتییدا، لاهور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷ لە شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆمه‌ت و بوختان و هێرشی کردە سەر پارتی و لای خۆیشه‌وه شاخەوان عەبدوڵاله وه‌ڵام دا دەڵێت: “دەبێ خەونی ئاودیوکردنی پارتی بباتە ژێر گڵ”.
شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی ئەو قسانەی دوێنێی لاهور جەنگیی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، ڕایگەیاند: “من پێموایە ئەم جۆرە زمانانە هۆکارێکن بۆ لێکترازان و پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد و هەروەها هەندێ خەڵک هەیە دەستکەوت و بەرهەمی نییە، دەیەوێ ئەگەر قسەی ناشرینیش بێت بیکا بۆ ئەوەی خەڵک باسی بکات بە ناشرینیش بێ، ئەگەر من لەجیاتی لاهور جەنگی بوومایە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە وڵاتم بەجێدەهێشت”.
پەرلەمانتاره‌كه‌ی پێشووی عێراق گوتیشی: ” خۆزگە لاهور جه‌نگی ٪١٠ی ئەوەندەی قسەی لەسەر کورد و پارتی دەکا جورئەتی ئەوەی بکردایە دژی نەیارەکانی کورد قسەی بکردبایە ، خۆزگە ئەو ڕۆژەی کە ئێران بۆردومانی دیموکراتەکانی لە شاری کۆیە کرد تەنیا ئەوەندەی بگوتبایە نیگەرانم کەچی ئەوەندەشی نەگوت بەڵام ئاشکرایە ئەو کەسە نۆکەری خەڵکە و داردەستی دوژمنی کوردە کە ئاشکرایە دوژمنانی کوردیش کێن، ئەگەر ئەو یەک قسەی دژی ئێران بکردایە ئەمڕۆ من ئەوەم لێقبوڵ دەکرد کە دژی پارتی یان لایەنێکی تر قسە بکا”.
شاخەوان عەبدوڵڵا کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت”ئێمە وەکو خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەرگیز ئەوەمان لە یاد ناچێ کە ئێمە ئێستا ئاوارەین، دوێنێ و پێرێ چەند گەنجێکی ئێمە سووکایەتیان بەرامبەر کراوە و ئەشکەنجە دراون تەنانەت بە لێدوانێکیش لاهور قسەی لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە”.
شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەشڵێت: “لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەبەردەوامی ئیهانەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکرێ بەڵام لاهور بۆی نییە قسە بکات لەبەر ئەوەی شەریکە نەوتە لەگەڵیان، ئێمە پێمانوایە ئەو لە لوتکەی خیانەتە و دوژمن چی پێ بڵێ ئەوە دەکات ، لاهور جه‌نگی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پێناوی ئەوەی ماڵی بارزان و پارتی ئاودیوی سنوور بکا لە ٪٥١ی خاکی کوردستانی فرۆشت، بە هەموو هێزی ئێرانیش نەیتوانی، ئەو خەونە کە وەکو لەو گەورەتر بردیانە ژێر گڵەوە دەبێ ئەویش بیباتە ژێر گڵەوە”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.