نازم هه‌ركی: خیانەتی بنەماڵەی تاڵەبانی و قینە مێژووییەکەی بنەماڵەی برایم ئەحمەد لە پارتی شتێکی تازە نییە

ئەندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی پارتی ده‌ڵێت:” شێوازی بانگەشەی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ”وەک هەرزەکارێک“ە و بە هێرشکردنی بۆ سەر پارتی، دەیەوێ خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بشارێتەوە.
 
نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: ”لاھوور جەنگی وەک ھەرزەکارێک پڕوپاگەندە دەکات، وادەزانێت بەو هاشوهوشەی لە دژی پارتی، ئیتر خاڵە لاوازەکان و ئەو خیانەتەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کردیان، دەتوانێ بشارێتەوە“.
 
نازم هه‌ركی په‌یامێكی توند ده‌دات به‌ یه‌كێتی و ده‌ڵێت:”پێویسته‌ یه‌كێتی خێر بکات بۆ ئەوەی لایەنەکانی دیکە لاپەڕەی مێژوو هەڵنەدەنەوە، ئەگەرنا کەسێکی وەک لاھوور جەنگی دەکەوێتە بەر تەوژمی بەھێزی خیانەتەوە ،لاھوور جەنگی خیانەتی لە خوێنی ئەوان و ئەو ھەزاران منداڵەی کە بێ باوک بوون و ئەو سەدان ئافرەتەی بێ ھاوسەر بوون، کرد و خاکەکەی دا بە دەست نەیارانی کوردەوە“.
 
ئەندامه‌كه‌ی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی گوتیشی :” خیانەتی بنەماڵەی تاڵەبانی و قینە مێژووییەکەی بنەماڵەی برایم ئەحمەد لە پارتی شتێکی تازە نییە، بەڵام ”دەبێ خەونەکانیان بۆ دەرکردنی پارتی لە گۆڕەپانەکە، لە گۆڕ بنێن“.
 
به‌ هۆی خیانه‌تی ڕه‌شی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ھەزاران خێزانی کەرکووک خورماتوو خانه‌قین ئاوارە بوون و ئەوانەیشی لە شوێنی خۆیان ماون بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدان بە ھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانەوە.
Back to top button