سه‌رۆك بارزانی: هه‌رگیز ده‌ست له‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رناده‌ین له‌هه‌ر كاتێك بێت ده‌یگه‌ێنینه‌ ئامانج

له‌ دیدارێكی دا سه‌رۆك بارزانی كه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی ئەیلوولـی٢٠١٨ لەگەڵ کادیرانی لقەکانی سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌نجامی دا رایگه‌یاند”گەلی ئێمە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ڕای خۆی بە هەموو دنیا ڕاگەیاند کە ئەوە خواستەکەیەتی و بەوەش هیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابوو تا بەوشێوەیە سزا بدرێت، ئەوە ئیرادەی گەلی ئێمەیە و چەسپاوە”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی راشی گه‌یاند”ئێستا دەرفەتێک هاتۆتە پێش کە دوای هەڵبژاردنی بەغدا و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بارودۆخێکی تازە دروست بکەینەوە، بۆ چەند ماوەیەکیش بێت کە ئێمە لەگەڵ بەغدا بمێنین، دەبێ پەیوەندیی زۆر سروشتی و باش و ڕێکوپێکمان لەگەڵ بەغدا هەبێ و تەواجدێکی بەهێزمان لە بەغدا هەبێت. بەڵام ئەوە بەهیچ شێوەیەک مانای ئەوە نییە پاشەکشە لە ئامانج و ستراتیژی خۆمان دەكەین”.

سه‌رۆك بارزانی گوتیشی” پارتی خاوەن ئامانجێکی ستراتیژییە و بەپێی سیاسەتی ڕۆژ هەڵوێست ناگۆڕین و هیچ پاشەکشەیەکیش لەو ئامانجە ستراتیژییە ناکەین. هەر کەس و لایەنێکیش ئامانجی ستراتیژی هەبێت دەبێ ئامادە بێت گیانی خۆی لەپێناویدا بەخت بکات، بۆیە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلەکەماندا خۆی بەخت دەکات.
* کادیرانی پارتی نابێ وەڵامی تەشهیر و بێڕێزییەکانی هیچ لایەک بدەنەوە و کاتێک لە شوێنی دیکە وێنەی کاندیداکانی پارتی دەدڕێنن، ئێوە کە دەبینن وێنەی کاندیداکانیان کەوتۆتە سەر زەوی، وێنەکانیان ڕاست بکەنەوە.

Back to top button