وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان دواخرا

لەسەر داوای كۆمسیۆن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر دواخستنی وادەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دا لە ٢٢/٩ بۆ ٢/١٠/٢٠١٨ی زایینی.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا كە وێنەیەكی دەست “خواكوڕكـ ” كەوتووە تیایدا هاتووە: لەسەر داوای فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان کە خوازیاری بەکارهێنانی قوتابخانەکانە لە چەند ڕۆژ پێش وادەی دەستپێکی هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و ڕاهێنانی فەرمانبەرانی سەر سەندووقەکانی دەنگدان و هەردوو ڕۆژی دەنگدان لە ٢٩ و ٣٠/٩، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر دواخستنی وادەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دا لە ٢٢/٩ بۆ ٢/١٠/٢٠١٨ی زایینی.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رۆژی 22-9-2018ی وەك یەكەم رۆژی سالی نوێی خوێندن دەستنیشان كردبوو.

 

Back to top button