عه‌بادی چانسی خولی دووه‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی له ده‌ست دا
كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه خۆی به شۆڕه‌سواری تێكشكاندنی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌زانی ھێنده باری لار ببێت چانسی خولی دووه‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی له ده‌ست بدات،ئێستا عه‌بادی زۆر ته‌نها ده‌رده‌كه‌وێت و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئاستی جه‌ماوه‌رێتی زۆر دابه‌زیووه و هاوبه‌شه سیاسییه‌كانی له پێناو چوونه ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ری هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ره‌ی ئێرانی ده‌ستیان لێ به‌رداوه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رۆژی ۱۳ی۹ی۲۰۱۸ دا حه‌یده‌ر عه‌بادی گووتی: ” خۆم نالكێم به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه” ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ داڕووخانه نزیكه‌كه‌ی عه‌بادی له‌ناو توڕه‌یی مه‌یدانی سیاسی عێراقدا كه ئێستا زیاتر گرنگی به كرداره‌كانی سه‌ركرده‌كانیان ده‌ده‌ن نه‌ك مه‌یلی سیاسی و تائیفییان.
دواتر گه‌رده‌لولی ناڕه‌زایه‌تی پارێزگای به‌سره ڕووبه‌ڕوی بویه‌وه ، له‌وێ زۆرترین نه‌وت و كه‌مترین ئاوی شیرین و هه‌لی كار و كاره‌با هه‌یه، دانیشتوانه‌كه‌ی زۆر تووڕه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ژێر خاكهكهیاندایه ده‌برێ و ئه‌وان له‌سه‌ر خاكه‌كه له نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین ، تووڕه‌یی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره سه‌ریكێشا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری و له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی ۱٦ كه‌س كوژران و باره‌گا و باڵه‌خانه‌ی پارته‌كانی نزیك له ئێران و كونسوڵگه‌ریی ئه‌و وڵاته‌شیان سووتاند و ھێزه ئه‌منییه‌كان فریانهكهوتنایه كونسوڵگه‌ریی ئه‌مه‌ریكاش به‌ده‌ردی ئه‌وه‌ی تاران ده‌چوو.
دواجار بانگه‌شه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و پرۆژه‌كانی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی (نه‌سر) دادی نه‌داو له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رۆژی ۱۲ی۵ی۲۰۱۸ نه‌یتوانی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت و بووه هاوپه‌یمانی سێیه‌م پاش سائیروون و فه‌تح. هه‌ر بۆیه ده‌یویست به‌هۆی موقته‌دا سه‌دره‌وه خۆی به كورسی خولی دووه‌میدا ههڵواسێتهوه، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره، په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی سه‌در داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بادیان كرد.
چاودێران پێیان وایه ئێران له پشت په‌راوێزخستنی حه‌یده‌ر عهبادییهوهیه، چونكه به كه‌سێكی داده‌نێت كه پاڵپشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی خۆی به جێبه‌جێكردنی بڕیاری سزادانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ربڕی، كه مانگی ئابی رابردوو واشنتن بڕیاری له‌باره‌یه‌وه‌دا”.