گۆران یه‌كێتی جاران ده‌مانچه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرد ئه‌مجاره ئایفۆن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كه‌ن
گومانی تێدا نییه یه‌كێتی له ناسه‌قامگیری دا ده‌ژی و ترسی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه ،یه‌كێتی ناهاوسه‌نگه و ترسی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارتی دیموكراتی كوردستان متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ربۆیه‌شه یه‌كێتی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی و لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر خواست و خه‌ونه سیاسییه‌کانیان به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و بوختانی سیاسی و په‌لاماری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ده‌ن .
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند: “یەکێتی دەیان ملیۆن دۆلاری لەسەر قووتی خەڵک بۆ پۆستەر و بانگەشەی ھەڵبژاردن خەرج کردووە، باس لەوە دەکرێ کە وەک چۆن پێشتر یەکێتی دەمانچەی بەسەر قوتابی زانکۆ دابەش کردووە، ئەمجارەش قوباد تاڵەبانی، ئایفۆنی بەسەر خەڵکدا دابەش کردووە“.
ئەندامەکەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاشیگه‌یاند:” ئەو پارەیەی کە یەکێتی بۆ بانگەشە خەرجی کردووە، ھیچ کاریگەری بۆ سەر دەنگەکانی یەکێتی نابێ، چونکە ”جەماوەر بڕیاری کۆنکرێتی خۆیان ھەیە“. گوتیشی: ”گۆڕان وەک یەکێتی، خیانەتی نەکردووە، بێگانەی نەھێناوەتە ئەم وڵاتە، ئیتر بۆچی خەڵکی دەنگ یە ئێمە نادات؟ ئێمە لە پەیامی خۆمان لامان نەداوە“.
خەلیل سەرکانی ئاشکراشی کرد و ده‌ڵێت:” کە ئەگەر خەڵکی بەڕێژەیەکی زۆر بەشداری دەنگدان بکات، بەڕێژەیەکی زۆر دەنگەکانیان زیاد دەکات. هاوکات لەگەڵ ئەوەش ترسیی گۆڕانی لە ساختەکاری نەشاردەوە و دەشڵێت: ”ئەگەر یەکێتی ساختەکاری بکات، کارێکی باش ناکات و دەرەنجامێکی خراپی دەبێت“.