به‌رهه‌م ساڵح نابێته سه‌رۆككۆمار و پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نیه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌م ساڵح قبوڵ ناكات بۆ كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق و به‌یه‌كێتی راگه‌یاندووه كه كاندیدیان هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق”.
پێشتر فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری دا رایگه‌یاند، كه پارتی به گوێچكه‌ی یه‌كێتی دا چرپاندووه، كه پارتی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق نادات، به‌یه‌كێتی، كاندیدیان ده‌بێت بۆ ئه‌م پۆسته”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتیش ده‌لێت، میدیاكانی زۆنی سه‌وز هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه گوایه پارتی به پێدانه‌وه‌ی سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازی ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح ببێته سه‌رۆككۆمار، سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی ده‌لێت ئیلا ئه‌م ده‌قه له یاسایی دارستان هاتووه، نه‌ك مه‌نتق و عه‌قل، ئاخر كێ له كوردستان زۆرینه‌ی بهێنێت حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌مه چی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆككۆماری هه‌یه، با راشكاوانه بلێن ئێمه 50 به 50 ده‌وێت نه‌ك به‌ده‌نگ و ئیستحقاق كه ئه‌وش لای پارتی باوی نه‌ماوه”.