هێمن هەورامی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 22/10/2016 نێرده‌ی تایبه‌تی ئۆباما سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد، هێمن هه‌ورامی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، “برێت ماکگۆرگ نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئـەمریکا بە ناوی ئـەمریکاوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئـەم دواییەی پێشمەرگە ئـاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و پرسەو سەرەخۆشی ئـاراستەی ئـەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە بەم دواییانە شەھید بوون”.

هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و ماكگۆرك ده‌نوسێت، “نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئـەمریکا دووپاتی کردەوە کە کوردستان بۆ ئـێستا و ئـایندەی ئـەمریکا پێگەیەکی ستراتیژی ھەیە و ئـیدارەی نوێی ئـەمریکا لەسەر ھەمان ڕێرەو لەگەڵ کوردستان بەردەوام دەبێت”.

له‌باره‌ی پێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت، “جەختی لەوەش کردەوە کە ئـەمریکا بە چاوی ھاوپەیمانی ستراتیژی لە سەرۆک بارزانی و کوردستان دەڕوانن”.

Back to top button