عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ره‌تده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی میدیا عێراقیه‌كان رایانگه‌یاند كه له ئێستادا زۆرترین قسه له سه‌ر كاندید بوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت بۆ وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران, به پێی هه‌والێكی ئاژانسی وه‌ته‌ن نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گواستییه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ركرده‌ی پێشوو له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی ره‌تی كردووه‌ته‌وه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید بكات و ئاشكراشیكرد، كه‌سێك له حزبی ده‌عوه بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، فشاری زۆر له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كوتله سیاسییه‌كان ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانیدا ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به‌دیدی خۆی كار بكات، بۆیه له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: دوای لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، ئێستا ئاراسته‌كان به‌ولایه‌دان كه كه‌سێكی دیكه له حزبی ده‌عوه بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكرێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كوتله شیعه‌كان پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ركرده‌ی پێشوو له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی یه‌كلایی كردبووه‌وه