ناتەنیاهۆ بۆ حزبولای لوبنانی: یەک چاڵاکی سەربازی دژ بە ئیسرائیل بکرێت بەلێن بێت بتانهاڕم

دوای ئەوەی حزبولای لوبنانی نزیک لە ئێران چەند هەڕەشەیەکی ئاراستەی ئیسڕائیل کرد، سه‌رۆك ئەو وڵاتە هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی ئاراسته‌ی حیزبوڵڵای لوبنانی كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هاڕانه‌وه‌ بۆ حیزبوڵڵا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

لە وەڵامی وتەکانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری  حزبولا سەرۆکی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا دەلێت: “به‌ر له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل پێویسته‌ نه‌سروڵڵا 20 جار بیر بكاته‌وه‌”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا به‌ گورزێكی هاڕێنه‌ر وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌،‌ كه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو پێشبینییه‌كانی حیزبوڵڵا و ئه‌مینداره‌كه‌ی بێت”.

ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی له‌ گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی عاشوورا “10ی مانگی موحه‌ڕه‌م” گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، له‌ گوتاره‌كه‌یدا به‌ زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل.

Back to top button