پەرلەمانتارێکی هەدەپە بەهۆی جەڵتەی دڵ ژیانی لەدەستدا

 

دوای ئەوەی ئیبراهیم ئایهان، كه‌ دوو خول نوێنه‌ری شاری رحا بووه‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا،سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
زاری ره‌زان ئایهان، هاوسه‌ری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ربه‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌چنه‌ هه‌ولێر و له‌ شاری روحا به‌خاكی ده‌سپێرن.

جێی باسه‌ ئیبراهیم ئایهان له‌ نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2014 به‌ تاوانی لایه‌نگری و بانگه‌شه‌ كردن بۆ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) زیندانی كرابوو.

 

Back to top button