كۆسره‌ت ره‌سول دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ده‌خاته‌ ده‌ره‌وه‌

خواكوڕك

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ كۆسره‌ت ره‌سول په‌یامی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند و به‌هیچ جۆرێك ئاماژه‌ی به‌ناو و رۆڵی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی نه‌داوه‌، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به‌و گومانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ رێخۆشكه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ كرابێت.

دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن لاهور تاڵه‌بانیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌به‌یاننامه‌كه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی په‌راوێزخراوه‌. ئه‌و چاودێره‌ش ده‌ڵێت، جگه‌له‌ بوونی ناكۆكی له‌ نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا، پرسی هاتنی ئه‌و هێزه‌ زۆره‌ی داعس بۆ ناوه‌وه‌ی كه‌ركوك نزیكه‌ی به‌ته‌واوی له‌سه‌ر لاهور تاڵه‌بانی ساغ بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، په‌یامه‌كانی سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یكه‌ن له‌و كه‌سه‌نادیارانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌و كاره‌ هه‌بووه‌ ناراسته‌وخۆ په‌یامێكه‌ بۆ باڵی ده‌سترۆیشتوو لاهور تاڵه‌بانی و ره‌نگه‌ دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك كێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو باڵه‌ زه‌قتر بێته‌وه‌.

Back to top button