نەجمەدین کەریم: هیچ پەیوەندیەکم لەگەڵ یەکێتی نەماوە
دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی کە بەهۆیەوە سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی کەرکووکیان داگیر کرد، لەوکاتەوە نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دژ بە رووداوەکەهاتە دەنگ لە ئێستاشدا رەتیدەکاتەوە ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەبێت و دەڵێت، نە دەچمە کۆبوونەوە و نە بانگەشەش بۆ لایەنێک دەکەم ئەو دۆخەیان بەسەر کەرکووکدا هێناوە، ئەگەرچی ئەوانە چەند کەسێکیش بووبێتن.
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندوە: “جگە لە پەیوەندی برادەرایەتی و شەخسی لەگەڵ کاک کۆسرەت راستە باسی زۆر شت دەکەین، بەڵام پەیوەندی رەسمیم لەگەڵ یەکێتی نەماوە و بۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە نەڕۆیشتووم و داواشم لێنەکراوە و لەڕاستیشدا دەیڵێم داواشم لێبکرێت بەشداریی بانگەشە ناکەم بۆ لایەنێک راستە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی ناوەند نەبوون و چەند کەسانێک هەڵساون ئەم نەهامەتیی و ئەم دۆخەیان بەسەر کەرکووک هێناوە بەبێ ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەو پرسە بکرێت، کە ئەننەما هیچ نەبووە. من ناتوانم پارێزگاریی لەوە بکەم، سبەینێ بچمە ناو خەڵک بەتایبەتی ئەو شوێنانەی ئاوارەی کەرکووکی لێیە، بڵێم دەنگ بەوە بدەن ئەی لێم ناپرسن ئێمە بۆ لێرەین؟ ئێمە بۆ وامان بەسەر هاتووە؟”
هەروەها پارێزگاری کەرکوک دەلێت: “نەخێر نەبوومەتە پارتی، من شەرم ناکەم ئەگەر ئەو رۆژەی قەرار بدەم و ئەگەر پارتیش قبوڵم بکات . من کە نەبووم بە پارتی مەبەستم ئەوە نییە کە پێم عەیب بێت، پارتی حیزبێکە کە ئەزموونی هەیە، پارتی حیزبێکە کە خەبات و شەهیدی هەیە و من رۆژێک لە رۆژان پارتی بوومە و پێشمەرگایەتیم کردووە کە پارتی سەرکردایەتی شۆڕشی کردووە، بەڵام من ئەمڕۆ پارتی نیم و دۆستیشم هەیە لەنێو پارتی و من زۆر رێزم هەیە بۆ سەرۆکی پارتی کە سەرۆکی هەرێم بووە و بەڕاستی ئەو بەرگرییە لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە لە پردێ و ناوچەکانی موسڵ کرا ئەگەر ئەوە نەکرایە، لەوانەیە ئەمڕۆ من و تۆ نەمانتوانیایە لێرە ئەم دیدارە ساز بکەین