پارتی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كات.
هەفتەی ئاینده پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەشی پەرلەمان دەکات و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش به به‌ش و ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت.”
له‌و باره‌وه، گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی ،(مەحموود محەممەد) رایگه‌یاندوه.” له ئه‌سڵدا بڕیاربوو لەگەڵ یەکێتی لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێککەوین، بەڵام ئەوان بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگاداربکەنەوە، کاندیدێکیان بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە، به‌ڵام بەپێی ئیستیحقاق دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ماف و پشكی پارتییە، ئەو پرسەشمان لەگەڵ یەکێتی باس کردووە و پێشمان گوتوون ئه‌و پشكه مافی ئێمه‌یه وه‌كو پارتی نه‌ك ئێوه”.
گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی ئاماژەی بەوەشداوه.” كه پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت و کاریش بۆ دەرچوونی کاندیدەکە دەکات و هه‌فته‌ی ئاینده به فه‌رمی رایدهگهێنێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئه‌م پرسه له كاتێكدایه كه به‌رهه‌م ساڵح هاوپهیمانیهتیهكهی بێ‌ناز كرد و گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری پێ ببه‌خشن، به‌ڵام پارتی سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته و ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و پۆسته‌مان ده‌وێت.”