تـــــرامپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
سەرۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا داوای لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت كردووە، نرخی سووتەمەنی هەرزان بكەن، ئەگەرنا بارودۆخیان باش نابێت و سزا ده‌درین.”
له‌و باره‌وه (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەسەر تویتەری خۆی له تویتێكدا نووسیویەتی.” ئێمە ئاسایش بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دابین دەكەین، كەچی ئەوان نرخی سووتەمەنی بەرز دەكەنەوە، داواشی كردووه كه بەپەلە نرخی سووتەمەنی هەرزان بكەن ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسیتان له سه‌ره.
له تویته‌كه‌یدا ترامپ بەتایبەت ڕووی كردۆتە ئەندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك و داوای هەرزان كردنی نرخی نەوتی لێكردوون، ئەگەرنا بەڕوونی پێی راگەیاندوون، كە مەترسیان لەسەرە.
ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی گەمارۆی تووندی خستۆتە سەر هەریەكە لە ئێران و فەنزوێلا، نرخی نەوتیش بۆ نزیكەی (80) دۆلار بەرز بۆتەوە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەران بوونی واشنتۆن و پێی وایه ئه‌مه قه‌یرانی نوی درووستده‌كات و پیویسته له‌سه‌ر ووڵاتانی نه‌وت به‌رهه‌م هێن نرخی نه‌وت دابه‌زێنن.”