به‌ركاهینانی مۆبایل پێویستی به‌ چه‌ند ئه‌ته‌كێتێك هه‌یه‌ بیزانه‌.

ئەتەكێتی ژیان زۆر لایەن دەگرێتەوە بەتایبەتی لەسەردەمی ئێستاماندا، بۆیە لەسەر هەموومان پێویستە بەشێك لەو پرەنسیپانە بەهەند وەربگرین و كاریان لەسەر بكەین و خۆمان فێربكەین.”

یەكێك لەو لایەنە پێویستیانەی كە پێویستە لێی تێبگەین، بەكارهێنانی مۆبایلە، كە بەپێی ئەتەكێت پێویستە بەكاری بهێنین، وەكو ئەمانەی لای خوارەوە:

1. لەكاتی نان خواردن مۆبایل بەكارمەهێنە : یان بەدیوێكی تر لەكاتی نان خواردن و ژەمەكاندا تەلەفۆن مەكە، چونكە بەرامبەر بۆی هەیە وەڵام نەداتەوە، كاتێكیش وەڵام دەداتەوە ئەوە وەك ئەوەوایە ناچاركرابێت.

2. لەكاتی مامەڵەكردن تەلەفۆن مەكە : كاتێك لەماركێتی یان لەبازاڕێكی و سەرقاڵی بەڕێكردنی كڕیاری تاكو دەتوانی وەڵامی تەلەفۆن مەدەوە، چونكە كڕیارەكان نیگەران دەكات.

3. لەكاتی تەلەفۆن كردن باوێشك مەكە : رێزێكی جوان نییە كاتێك تەلەفۆن دەكەیت و باوێشك دەكەیت، یان دەنگت بەرز دەكەیتەوە.

4. لەكاتی شوفێری تەلەفۆن مەكە : وێڕای مەترسییەكانی تەلەفۆن كردن و رووداوەكانی هاتوچۆ لەكاتی شوفێریدا، لەحاڵی ئێستا بەشێك لە شوفێران فەیس بووك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تریش بەكاردەهێنن.

5. لەكاتی كۆبوونەوە واز لە تەلەفۆن بێنە : زۆر كەس لەساتەوەختی كۆبوونەوەی كاردا دەست دەكەن بەبەكارهێنانی فەیس بووك، ئەوەش وەك ئەوە وایە بایەخپێدانی كۆبوونەوەكەت بەلاوە گرنگ نەبێت.

6. لەكاتی چوونت بۆ مزگەوت تەلەفۆنەكەت دابخە : مزگەوت جێگەی پەرستشە، بۆیە ئەوانەی ڕووی تێدەكەن ئارەزووی ئەوە دەكەن گوییان لەژاوە ژاو نەبێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئێستا لەزۆربەی مزگەوتەكان دروشمی (مۆبایلەكەت بكوژێنەوە) نووسراوە، بەڵام زۆربەی جارەكان كەسانێك هەن بیریان دەچێت ئەم فەرمانە جێبەجێبكەن، ئەوەش ئامادەبووان نیگەران دەكات.

7. لەژوورو هۆڵی چاوەڕوانی تەلەفۆن مەكە : سروشتی ئەو جێگەیان وایە زۆر قەرەباڵغە، بۆیە تاكو دەتوانی تەلەفۆن مەكەن و وەڵامی تەلەفۆنیش مەدەنەوە، چونكە ئەوە دەبێتە مایەی نیگەران بوونی ئامادەبوونی نێو هۆڵەكە.

8. لەناو هێڵی گواستنەوەی گشتی تەلەفۆن مەكە : ئەو شوێنانە گشتین و نابێت هاوڵاتیانی بەشدار لەو جێگەیان نیگەران بكەین و تەلەفۆن بكەین و وەڵامی تەلەفۆن بدەینەوە.

9. دەنگت نزم بكەرەوە : زۆرجار بە ناچاری وەڵامی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی دەدەیەوە لە شوێنێكی گشتی، بەڵام دەبێت هەوڵ بدەی دەنگت كەمبكەیتەوە.

10. لەكاتی گفتوگۆكردن وەڵامی تەلەفۆن مەدەرەوە : وەكو ڕێزێك لەگفتوگۆی نێوان دوو كەس نابێت وەڵامی تەلەفۆن بدەیتەوە، یان تەلەفۆن بكەیت، تاكو گفتوگۆیەكە لەكەشی خۆی تەواو دەبێت.

Back to top button