له كاتی خهوتن چی له مۆبایل بكرێت.؟
لەتوێژینەوەیەكی نوێی نەرویجی ئەوە ئاشكرا كراوە كە پێویستە بەكارهێنەرانی مۆبایل لەكاتی شەواندا مۆبایلەكەیان لەخۆیان دووربخەنەوە.”
لەتوێژینەوەیهكی نوێ دەركەوتووە.” كه خەوی شەوان و نزیكی مۆبایلەكان كاریگەری لەسەر خەوەكە هەیە، ئەوەش لەئەنجامی تاقیكردنەوەیەكی دوو ساڵە هاتووە لەسەر نزیكەی (10) گەنجی نەرویجی كە تەمەنیان لەنێوان ساڵانی (19 – 16) ساڵیدا بووە.
لەبەشێكیدا لێكۆڵینەوەكە ئاماژه بهوه دهكات.” كه ئەگەر لەكاتی شەواندا ئامێرەكانی مۆبایل بەزیاتر بەكارهێندران، ئەوا كاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر جەستەو خەو زڕانی بەدوادا دێت.
توێژەران دەڵێن، خەوی قوڵ زۆرترین كاتی پێویستە، بەڵام زۆری بەكارهێنانی مۆبایل و نزیكی لەجێگەی خەو كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر چاڵاكییەكانی مێشك، ئەمە جگە لەكاریگەری شەپۆڵە كارۆ موگناتیسییەكان لەسەر خەوی قوڵ و ئارامی شەوان پێشی نووستن.