بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ شاسوار عه‌بدوالواحید له پێناو قهرزهكانتدا پهرلهمانتارهكانت ده‌فرۆشیت
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى ۲۰۰۹ له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو، له‌و كاته‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیى و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، له ۱۹ى ئایارى ۲۰۱۷دا نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچى دوایى كرد و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى ئه‌ویشدا له ۱۲ى ئایاری ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گۆڕان شكستێكى گه‌وره‌ى خوارد.
فارس حوسێن، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: “گۆڕان، بانگەشەی گەرمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دەست پێ کردووە“.
له‌باره‌ی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی گۆران ده‌ڵێت : ”ئەگەر یەکێتی ساختەکاری نەکات، جێگەی پێ لێژ دەکەین و ئەو حزبە دەکەین بە حزبی دووەم یان سێیەم ،یه‌كێتی ئامادەیە پەنا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ببات، تاوەکوو ساختەکاری بۆ بکات، چونکە ئەو حزبە ئەگەر ساختەکاری بۆ نەکرێت، ناتوانێ دەنگێکی پێویست بھێنێت“.
له‌باره‌ی شاسوار عه‌بدو لواحیدهوه ،فارس حوسێن ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان گووتی : “شاسوار عەبدولواحید، بازرگانێکی قەرزارە و ئامادەیە بۆ پارە پەرلەمانتارەکانی خۆیشی بفرۆشێت، دواجار ئەو بازرگانەی کە تازە ھاتووەتە ناو سیاسەتەوە، ناتوانێ ڕیکابەریی گۆڕان بکات“.
ماوەیەکە لەنێوخۆی بزووتنەوەی گۆڕاندا ململانێیەکی توند سەری هەڵداوە و زۆرینه‌ی گۆڕانخوازان لە گواستنەوەی خاوەندارێتیی کۆمپانیای (وشە) و گردی زەرگەتەی گۆڕان و میدیای بزووتنەوەکە بۆ سەر ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری (چیا‌و نمای ) نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاری خیانه‌تیی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر نیگەرانن.