پارتی : پۆستی سه‌رۆككۆمار نادرێته كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازو هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تێك بێت
پێش کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پەیوەندی پارتی و یەکێتی پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام کاندیدکردنی به‌رهه‌م ساڵح به ووریارێكی تاكلایه‌نه خۆبه‌خاوه‌نزانینی پۆستی سهرۆككۆمارلەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە، پارتی نیگەرانکردووە .
پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە، بەرهەم ساڵح تەنها کاندیدی یەکێتییە و لەوبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە نەکراوە، تایبه‌ت به‌و پرسه ، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان،ڕایگه‌یاند: “پۆستی سەرۆک کۆمار ئیستحقاقی هەرێمی کوردستانە و دەبێت هەموو هێزە کوردییەکان بڕیاری لەسەر بدەن. دەبێت کاندیدێکی بەهێزبێت، نەک کەسێکی بەرژوەندخواز کە هەر رۆژەو لەسەر پەتێک بێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕاشیگه‌یاند:” : “پۆستی سەرۆک کۆمار، پۆستێکی گەورەیە و نوێنەرایەتی هەرێمێک دەکات. جگە لەوەش قەبارەی یەکێتی هێند گەورە نییە کە بتوانێت لە مەکتەبی سیاییەکەی تاکلایەنە بڕیارێکی وەها گرنگ بدات. بەڵکو بە بەروارد بە پارتی، یەکێتی لە نێوان هێزی سێهەم و چوارەمە”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گووتی :” له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتووین بە یەک تیم و بە یەک شاند بچینە بەغدا و بۆ پۆستەکانیش دەبێت بەجۆرێک بن کە هەردوولامان پێی رازیبین”.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق(کورد، شیعە و سوننە) پۆستە سیاسییەکان یەکلا کراونەتەوە، بە جۆرێک کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوونە و سەرۆکوەزیرانیش بۆ پێکهاتەی شیعە بووە ،بڕیارە ۲۵‌ی ئەم مانگە، سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دیاری بکرێت.