ئه‌مریكا ئێران به گه‌وره‌ترین سپۆنسه‌رى تیرۆر داده‌نێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ڕ‌اپۆرتێكى ساڵانه‌ی تایبەت بە تیرۆرى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت”ئێران گەورەترین سپۆنسەری تیرۆرە”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی تایبەت بە تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە ئێران دەکات و ئەو وڵاتە وەک “گەورەترین سپۆنسەری تیرۆر” دەناسێنێت و دەڵێت:ئێران بەرپرسیارە لە بەرامبەر ناسەقامگیرییەکانی ئەفغانستان، بەحرەین، عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن.
هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ش، ئێران هەوڵی زیانگەیاندن بە حکومەتەکانی ناوچەکە دەدات و هاوکات گرژییەکانی ناو وڵاتان تووندتر و چڕتر دەکات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: تاران لەڕێگەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایش، حیزبوڵای لوبنانەوە ئەم کارانەی خۆی ئەنجامدەدات و بووەتە گەورەترین سپۆنسەری تیرۆر لە سەر ئاستی جیهان.
ئه‌مه‌ریكا ئێرانى به‌وه تۆمه‌تباركرد،كه لە ساڵی 2017 وەک سپۆنسەری تیرۆر بووه و پاڵپشتیی لە حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپە تیرۆریستییەکانی فەڵەستین، گرووپە تیرۆریستییە شیعەکانی عێراق وەک کەتائیبی حیزبوڵا، چەند گرووپ لە سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات و لەڕێگەیانەوە ناسەقامگیریی دروستدەکات.