فه‌رمانده‌ی گشتی گاردی شوڕشی ئێرانی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌ناوچه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

فه‌رمانده‌ی گشتی گاردی شوڕشی ئێرانی، جینڕاڵ محمد علی جعفری ده‌ڵیت، “ئێران بڕیار له‌ چاره‌نووسی سوریا ده‌دات، پێویسته‌ له‌ سه‌ر وڵاته‌ زلهێزه‌كان دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن بو چاره‌نووسی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ ناویشیاندا سوریا”.

جینڕاڵ جعفری له‌ میانه‌ی مه‌راسیمی رێزگرتن له‌ كوژراوه‌كانی یه‌كه‌ی (فاتحین) كه‌ سه‌ر به‌ گاردی شۆرشی ئێرانن، و به‌شداری جه‌نگی سوریا ده‌كات، ئاماژه‌ی دا، “كه‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ده‌ست وه‌ردانه‌كانی له‌ قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ و به‌ردوام پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی له‌ فراوان بوون دایه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ شه‌هیدانمان له‌ سوپا و خۆبه‌خشه‌كان، بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌ شۆرشی پیرۆزی ئیسلامی و ئامانج و سیسته‌مه‌كه‌ی، جه‌نگاوه‌ركانمان كه‌ پارێزگاری له‌ “المدافعين عن العتبات المقدسة” واته‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌ ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنێكی خودایی مه‌زنه‌ كه‌ به‌ هه‌موو كه‌س نابه‌خشرێت، به‌ده‌ست دێنن.

هاوكات جینڕاڵ جعفری دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئێران له‌ به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی فراوانخوازی مه‌زنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئاسیا، و سوود له‌ نمونه‌كانی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ جه‌نگییه‌كانی “فاتحين” وه‌رده‌گرێت بۆ ناخۆ و ده‌ره‌وی ئێران.

یه‌كه‌كانی “فاتحين” پێك دێت له‌ خۆبه‌خشه‌كانی به‌سیج و شیعه‌كانی ده‌ره‌وی ئیران كه‌ سوپای پاسداران بۆ شه‌ڕی سوریا به‌ كاری هێناون، هه‌ر له‌ سه‌ركوتكردنی ناره‌زاییه‌كانی ٢٠١٢ تاكو ئه‌مرۆ كه‌ له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب و زۆر ناوچه‌ی تر هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی فارس

Back to top button