داوای خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێت له‌دژی چه‌ته‌كانی یه‌كێتی له سلێمانی
ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نانه‌وایه‌ك له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و نانهوایهكه به‌ر (قۆنداخی ده‌مانجه) ئه‌ده‌ن و سه‌ری له چه‌ند شوێنێك ئه‌شكێنن و دوای ئه‌وه‌ش وێنه‌ی ده‌گرن و سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش له كاتی لێدانی نانهوایهكه، چه‌كداره‌كه ده‌مانجه‌كه راده‌كێشێت بۆ كوشتنی به‌ڵام نانهوایهكه ده‌پارێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستیان رزگاری بێت”.
ئه‌م ڤیدیۆیه به‌زووی له‌ته‌واوی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، له ئێستادا رای گشتی خه‌ڵك له‌دژی ئه‌م چه‌تانه‌ی یه‌كێتی داوایی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی سلێمانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ته‌كانی یه‌كێتی رزگار بكرێت، چیتر ئه‌م شاره له‌ژێر قونداغی چه‌ته‌كانی یه‌كێتی نه‌مێنێته‌وه”.