نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ و گوێ به‌ گوته‌ی ترامپ نه‌درا.

لەگەڵ ئەوەی دوێنێ‌ سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد وڵاتانی نەوتفرۆش نرخی نەوت هەرزان بكەن، ئەگەرنا بارودۆخیان باش نابێت، بەڵام نرخی نەوت تۆزێك بەرز بوویەوە.”

چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە سەرانی ئۆپێك كۆببنەوە بۆ تاوتوێ‌ كردنی بەرز كردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتیان، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمریكا كۆت و بەندی زۆری خستۆتە سەر ئێران و بڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمیش گەمارۆی زیاتری بەسەردا بسەپێنێت.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (78.80) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.80) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button