ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ مرۆڤ تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ ده‌كه‌ن.؟

لەسەردەمی ئێستاماندا بەهۆی زۆر هۆكاری جیاجیاوە جەڵتەی دەماغ بۆتە یەكێك لەگرفتە تەندروستییە باوەكان و ڕێژەیەكی زۆری مرۆڤ لەتەمەنە جۆراو جۆرەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن.”

هۆكارەكانی جەڵتەی دەماغ ئەمانەی خوارەوەن:-

1. نەخواردنی نانی بەیانی :
ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن ڕێژەی شەكر لە خوێنیاندا كەمدەكات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خۆراكە ماددەكان كەمتر بگەن بە مێشك.

2. زۆر خواردن :
زۆر خواردن دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێن بەرەكانی مێشك ، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی كۆنتڕۆڵی عەقڵی.

3. جگەرە كێشان :
دەبێتە هۆی چونەوەیەكی مێشك و پەرچە كار دروست دەكات و دەبێتە هۆی نەخۆشی زەهایمەر.

4. بەرزی ڕێژەی شەكر :
زۆری شەكر دەبێتە ڕێگر لەبەردەم مژینی پڕۆتینەكان و خۆراكە ماددەكان و ئەمەش ڕێگە لە گەشەی مێشك دەگرێت.

5. پیسبوونی هەوا :
دەماغ یەكێكە لەو ئەندامانەی زۆرترین ئۆكسجین بەكاردەهێنێت بۆ كاركردنی بۆیە مژینی هەوای پیس دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئۆكسجین و كەم ناردنی بۆ دەماغ كە ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنی چاڵاكی دەماغ.

6. كەم خەوی :
خەو دەبێتە هۆی ئارامبون و حەسانەوەی دەماغ ، نەنوستن بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی توشبوون بە خێرا مردنی خانەكانی دەماغ.
7. داپۆشینی دەمووچاو لە كاتی خەو :
ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەستی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن و كەمبوونی خەستی ئۆكسجین ئەمەش هۆكاری سەرەكی تێكشكانی دەماغە.

8. زۆر ماندوو كردن و بەكارهێنانی دەماغ لە كاتی نەخۆشیدا :
كاركردن و سەعی كردن لە كاتی نەخۆشی و ماندوبوونی دەماغ دەبێتە هۆی ناچاڵاكبوونی دەماغ و تێكشكانی چاڵاكیەكەی.

9. بەكار نەهێنانی دەماغ بۆ بیر كردنەوە :
بیركردنەوە جۆرێكە لە ڕاهێنان بۆ خانەكانی مێشك ، بۆیە كارنەكردن بە مێشك دەبێتە هۆی مردنی خانەكان.

10. گفتووگۆ كردنی دەگمەن :
گفتوگۆی ڕۆشنبیری و فیكری چاڵاكی مێشك زیاد دەكات ، بۆیە ئەو كەسانەی بە دەگمەن قسە دەكەن ئەوانە چاڵاكی مێشكیان كەمە.

Back to top button