رۆناڵدۆ به‌ ناخۆشترین ساته‌كانی تێپه‌ڕده‌بێت.

پاش ئه‌وه‌ی لە یاری نێوان ڤالنسیا و یۆڤانتۆس لە جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە دوای 29 خولەک یاریکردن رۆناڵدۆ کارتی سووری پێدراو ئەمەش وای لەو یاریزانە کرد لە یاریگا دەست بە گریان بکات.”

رۆژنامەنوسێکی نزیک لە رۆناڵدۆ قسە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات و  چەند نهێنیەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت هەرگیز رۆناڵدۆ بەوشێوەیە نیگەران نەبووە و زۆر زۆر توڕه‌یه‌ له‌و بڕیاره‌ و پێی وایه‌ غه‌دریكی گه‌وره‌یی لێكراوه‌.”

ئیدۆ ئەگێری کە رۆژنامەنوسێکی زۆر نزیکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆوەو  ئیسپانیە دەڵێت’ من دوای ئەو روداوە پەیوەندیم بە رۆناڵدۆوە کردو قسەم لەگەڵ ئەو یاریزانە کرد، هەرگیز رۆناڵدۆم بەوشێوەیە نەبینووە، ئەو زۆر زۆر توڕە بوو، ئەو پێی وتم من هەست بەوە دەکەم گەورەترین زوڵم و  خەدرم لێکراوە لەو کاتەوەی دەستم بە پیشەکەم کردووە” دەشڵێت ئەو لە راستیدا زۆر توڕە بوو.”

Back to top button