سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له كه‌ركوك بارودۆخی كه‌ركوك وه‌كو یه‌كه‌م ڕۆژی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره
محەمەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تیشك دەخاتە سەر بارودۆخی كەركوك و ئاشكرای دەكات لە دوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبەرەوە زیاتر لە ۵۰ پۆستی كورد لە كەركوك وەرگیراونەتەوە. جەختیش دەكاتەوە تەعریب كردن لە كەركوك بەردەوامە.
محەمەد كەمال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی ڕایگه‌یاند:” باردۆخی كەركوك وەكو خۆیەتی هیچ گۆڕانكاری بەسەریدا نەهاتووە، پۆلیسی فیدراڵی دژە تیرۆری عێراقی، حەشدی شەعبی بە تایبەت میلیشیای عەسایب ، تاوەكو ئێستا لە ناو شاری كەركوكن، بارەگا و ماڵەكانیان داگیركردووە، بارودۆخی كەركوك وەكو یكه‌م رۆژی خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبەرە و هیچ نەگۆڕاوە”.
له‌باره‌ی لابردنی كورد له پۆسته ئیدارییه‌كانی كه‌ركوك سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گووتی :” رۆژانە كورد لە پۆستەكان لادەبرێن و تەنانەت لە بەشە بچوكەكانی فەرمانكگەكانیش كورد لادەبرێن و كورد دوور دەخرێنەوە و عەرەب و توركمانی نزیك لە خۆیان لە شوێنیان دادەندرێن” گوتیشی:” یەك دوانێك لە بەرێوەبەری كورد ماون هەموویان لادراون، زیاتر لە ۵۰ پۆستی كورد لە كەركوك وەرگیراونەتەوە و عەرەب و توركمان لە شوێنیان داندراون،ئەو بڕیارانەی دران هەمووی شەخسین و دژی كوردن و هیچ بابەتی بە لایەنی یاساییەوە نیە”.
له‌باره‌ی هه‌ڵویستی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رامبه‌ر كه‌ركوك محه‌مه‌د كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك ده‌لێت ” لە گفتوگۆكانیان لە گەڵ بەغدا سەركردایەتی سیاسی كورد بە تایبەت پارتی پێداگری زۆر دەكات لەسەر كوردستانیەتی كەركوك دەكاتەوە،كورد شۆڕشی ئەیلولی كردە قوربانی كەركوكن بۆیە ئێمە و سەرۆك بازرانیش خۆمان دەكەینە قوربانی كەركوك و كەركوك نافرۆشین”
له‌باره‌ی جموجۆڵی داعش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی گوتی :” تاوەكو پێشمەرگە نەگرێتەوە كەركوك كەركوك ئاسایشی نابێت” تەنها پێشمەرگە دەتوانێت كەركو بپارێزێت و شەری داعش بكات، چونكە پێشمەرگە ئەزموونی شەڕی داعشی هەیە و لە فیڵەكانی داعش دەزانێت، ئەوانەی حەشد زۆریان بۆ پارە و مووچە كاردەكەن بۆ بەرگری لە كەركوك نەهاتوون،، عەبادی تەنها مەبەستی كەركوك بوو مەبەستی داعش و لە ناوبردنی داعش نەبووە”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.