پۆلیسی سلێمانی :چه‌كداره‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه ته‌قه‌ی له پۆلیس كردووه
له باره‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ی یه‌كێتی كه هه‌ڵده‌كوتێته سهرنانهواخانهیهك و سوكایه‌تی و جنێوی پێده‌دات و دواتر میلی چه‌كه‌كه‌ی دێنێته‌وه‌و به كلكه ده‌مانچه سه‌ری نانه‌واخانه‌كه ده‌شكێنێت و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كات ،به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌لێت:” ئه‌و چه‌كداره سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه و به برینداری دهستگێركراوه .
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند:” ئه‌و ناوی (ئاراس عوسمان)هو سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه و پێشتریش كه‌وتووه‌ته ناو بازگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌و ئوتۆمبێله‌كه‌ی رانه‌گرتووه‌و ته‌قه‌ی لێكردوون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و دواتریش به برینداری ده‌ستگیركراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌لێت :” نووسراوی فه‌رمییان بۆ پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌وێش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه یاخود نا”.
لای خۆیه‌وه ھونەری نانەوا، ئەو كەسەی لەلایەن چەكدارێك بەناوی ئاراس عوسمان ناسراو بە “ئاراس شێخە” لە سلێمانی ھێرشی كرایە سەر و سوكایەتی پێكرا، دواتر ڤیدیۆیی لێدان و ئەشكەنجەدانی لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان بڵاوكرایەوە، ھونەر وردەكاری رووداوەكە ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌لێت:” من كرێچی ماڵە خەزورانی ئەو ئاراس بووم پێم گوت، كاكە ماڵ و حاڵ بۆ ھاوسەرەكەت دانێ گوناحە چیتر ماڵە و ماڵی پێ مەكە، گوتی ئەوە راست نییە، دواتر گوتی تۆچیت و خۆت بە چی دەزانیت؟ منیش گوتم خۆم لەجێی برای ئەو دادەنێم. پاش ماوەیەك ھاوسەرەكەی رۆیشتەوە ماڵی باوكی و دواتر لێك جیابوونەوە، دوو مانگ دوای جیابوونەوەكە ھاتە سەرمن، بە تەلەفۆن پێی گوتم دێمە سەردانت، چاودێری كردبووم كەی بە تەنیام ئەوكات ھات، خۆی دەمانچەی پێ‌بوو، كەسێكی دیكەشی لەگەڵ بوو كلاشینكۆفی پێ‌بوو، دوای قسەكردن ھێرشی كردمە سەر و لێیدام”.
هونه‌ری نانه‌وا گوتیشی: “داوای لێكردم ئەو خانووە چۆڵ كەم كە ئێستا ماڵمی تێدایە، لەكاتی دەمەقاڵە پێی گوتم، من ۲۹ دۆسیەم لە دادگا ھەیە تۆ خۆت بە چی دەزانی من حیساب بۆ حكوومەت ناكەم ،ئەو كەسە ئەگەر پشتی نەبێت، چۆن دەتوانێ وەك مافیا ھێرش بكاتە سەرمن”.
هونه‌ری نانه‌وا ڕاشیگه‌یاند : “چەند رۆژێك بەر لەئێستا تەلەفۆنی بۆ كردم كە لە سكاڵاكەم پەشیمان ببمەوە، ئەگەرنا ڤیدیۆكە بڵاودەكاتەوە، منیش گوتم باشە با یەكێكی لەگەڵم بێت لێت خۆش دەبم، كەسوكاری ھاتن لەگەڵیان چووم لە سكاڵاكەم كشاندەوە، بەڵام دوای كە بینیم ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە پەشیمانم، ئێستا جارێكی دیكە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەمەوە و داوا لە سەرۆكی حكوومەت و داواكاری گشتی دەكەم ئەو جۆرە كەسانە لە زیندان ئازاد نەكرێن”.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه له‌ماوه‌كانی ڕابردودا لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاندبوو” ژماره‌یه‌ك هه‌ڵهاتوو له هه‌ولیره‌وه له ده‌ستی یاسا به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵهاتوون و له‌لایه‌ن لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داڵده‌دراون و ئاماده‌نین ڕاده‌ستی یاسایان بكات.