میدیای گۆڕان هه‌واڵی كاندیدبوونی سروە عەبدولواحید بڵاو ده‌كاته‌وه
له چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تي كۆماردا ، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئه‌و پۆسته به‌پێی ڕێكه‌وتن دراوه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.
بەدەر لە پارتی دیموكراتی كوردستان ، یەكێتی به‌فه‌رمی بەرهەم ساڵحی كاندید كردووه بۆ سه‌رۆككۆمار، كورد چەند كاندیدێكی دیكەی هەیە، لەوانە: سەلیم شوشكەیی لە كۆمەڵی ئیسلامی، عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان، هەروەها سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان وەكو كەسێكی سەربەخۆ لە پەرلەمان خۆی تۆماركرد وەك كاندیدی بۆ سەرۆكی عێراق.
هاوكات به پێی هه‌واڵی میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سروە عەبدولواحید، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و خوشکی شاسوار عەبدولواحید، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات.
میدیای بزوتنه‌وه‌ی گۆران بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه سروە عەبدولواحید لەسەر هیچ لیست و قەوارەیەک خۆی کاندید ناکات، بەڵکوو وەک کەسێکی سەربەخۆ سبەی بەڵگەکانی تایبەت بە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش دەکات.
ئەوانە لەكاتێكدان پەرلەمان دەرگای خۆكاندید كردنی كردووەتەوەو ئەمڕۆو سبەینێ‌و یەكشەممەی داهاتووی دیاریكردووە بۆ وەرگرتنی سیڤی ئەو كەسانەی خۆیان كاندید دەكەن، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ۲۵‌ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت‌و كاندیدی براوە پێویستی بە دەنگی ۲۱۰ پەرلەمانتارە لە كۆی ۳۲۹ ئەندامەكەی پەرلەمان.
سروە عەبدولواحید كه‌سێكه دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دژ به پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو وله‌ماوه‌ی كاری په‌رله‌انتاریدا له عێراق كاری بۆ عێراقچێتی كردووه‌و و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌غدای پاراستووه ،له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی میدیای عێراقی دا سوكایه‌تی به كه‌شوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ده‌كات .