وهزارهتی دارایی خشتهی مووچهی مانگی ههشتی بڵاوكردهوه
خواكوڕك
دوا پێدانی مووچهی مانگی ههشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پاشان مووچەی وەزارەتی پەروەردە، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی له ههفتهی رابردوو
ئهمرۆ 22/10/2016 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیاند و ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشتی 16 وەزارەت و دەستە و شوێن دابەش دەكرێت.
رۆژی یەكشەممە 23/10/2016، مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت:
1- وەزارەتی تەندروستی.
2- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
3- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.
4- وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان.
5- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
6- وەزارەتی پلاندانان.
7- دیوانی چاودێری دارایی.
8- دەستەی مافی مرۆڤ.
9- دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
10- دەستەی ژینگە.
11- دەستەی وەبەرهێنان.
12- دەزگای مین.
13- دەستەی دەستپاكی.
14- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان.
رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 24 و 25 ی 10-2016، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 26 و 27 ی 10-2016، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.