سبه‌ینێ پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌دات
بڕیارە سبەی یەکشەممە، ۲۳ـی۹ـی۲۰۱۸، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە، کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لە پارێزگای سلێمانی ساز بكات .
عارف ته‌یفور سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سلێمانی – ھەڵەبجە ڕایگه‌یاند: ” بڕیارە سبەینێ بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی لیستی ژماره ۱۸۳ ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئامانجمان سەرخستنی ئەو لیستەكه‌یه کەرنەڤاڵێکی گەورە لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی سلێمانی بەڕێوە بچێت، بۆیە لەو کەرنەڤاڵەدا خەڵکێکی زۆر بەشداری دەکەن.”
كه‌رنه‌ڤاله‌كه‌ی سبەینێ کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆ لە گۆڕەپانی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراوان بە ئامادەبوونی سەرجەم هەڤاڵ و هەوادارانی سەر بڵندی پارتی لە سنووری لقەکانی چوار، یانزدە، دوانزدە و بیست و یەک لە سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رێکدەخرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.