یه‌كێتی : گۆران بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆماره ڤیدیۆكه به‌كار ده‌هێنێت
ئاراس عوسمان ناسراو به ئاراسی خله ئه‌و چه‌كداره بهڵتهچییهی یه‌كێتی بوو كه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هونه‌ری نانه‌واو له دوای سوكایه‌تی و جنێو به كلكه ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی سه‌ری هونه‌ری نانه‌وا ده‌شكێنێت ،ئه‌م چه‌كداره كه سه‌رۆكی باندێكی مافیای له سلێمانی ده‌كات له‌لایه‌ن یه‌كێتی و لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت و داڵده دراوه جگه له ئاراسی خله چه‌ند تۆمه‌تبارێكی تر كه بریاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه له دادگاكانی هه‌ولێر هه‌ڵهاتوون بۆ سلێمانی و لاهور جه‌نگی حه‌شاری داون .
تۆماره ڤیدیۆكه‌ی چه‌كداره‌كه‌ی یه‌كێتی كه هێرش ده‌كاته سه‌ر هونه‌ری نانه‌وا له سلێمانی كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو ده‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی لێكهوتهوه ،محەمەد چاوجوان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ڕایگەیاند: “ئەو چه‌كداره‌ی یه‌كێتی كه ڕووداوی ھێرشکردنەکەی ئەنجامداوە، دەستگیرکراوە و بە پێی یاسا سزا دەدرێت“.
به‌ڵام جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ده‌ڵێت:” گۆران فشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر یه‌كێتی و ئه‌و تۆماره ڤیدیۆیه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری ده‌هێنێت”.
محەمەد چاوجوان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی گووتی:”ھەموومان دەزانین بەرپرسێکی باڵای گۆڕان، لەناو گردی زەرگەتە، ڕۆژنامەنووسێکی فەلاقە کرد، ئیتر ئەوان بۆچی بەو شێوەیە باسی یەکێتی دەکەن؟”. گوتیشی: “بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە بەرپرسەکەی گۆڕان پەلاماری ڕۆژنامەنووسەکەی خۆیانی داوە، ئەوەیشی باوەڕی بە بەڕەخنە نەبێت، شەقاوەیە و ھەر کاتێ بیەوێ پەلاماری خەڵکی دەدات“.