فازڵ میرانی: ئێمه كاندیدی خۆمان بۆ سه‌رۆككۆمار هه‌یه‌و مونافیسی به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت

ئەمڕۆ شەممە ۲۲ی۹ی۲۰۱۸ فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی بەشداری كردنی لە هەڵمەتێكی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن لە پیرمام ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رەزامەندیی پارتی لەسەر کاندید کردنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند:” ئێمە کە کاندیدی خۆمان هەبێت، ئەوە مەعلومە کە مونافسی کاک بەرهەم دەبێت، ئەگەر کاک بەرهەممان قبووڵبویە، کاندیدمان نەدەبوو”.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” کاندیدی ئێمە لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت، دواتر لەلایەن برادەرانی ئێمە تاوتوێی دەکرێت و دواتریش لە کۆمیسیۆنی بەغدا دیاریی دەکرێت”.
له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی شیعه‌و سوننه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی: “پەرلەمانە و هەڵبژاردنە، مرۆڤ ئازادە دەنگ بە کێ دەدات”.
پێشتر مه‌حمود محه‌مه‌د گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی پێدابوو كه “بەپێی ئیستیحقاق دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە، ئەو پرسەشمان لەگەڵ یەکێتی باس کردووە”.