مه‌سروور بــارزانـی پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ 22/9/2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له دیداری نێوان مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق ده‌كرێت و تیشك ده‌خرێته سه‌ر پێویستیی به‌شداریی كارای گشت لایه‌ك و پێكهاته‌كانی عێراق له دروستكردنی بڕیاره‌كان و، پره‌نسیپی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و ته‌وافوق له به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی وڵات دوپات كرایه‌وه.
له‌و دیداره‌دا مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی بە محەمەد حەلبووسی كرد، به بۆنه‌ی ده‌ست نیشانكردنی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه نوێیه‌ی بۆ خواست و پشتگیری و هاوكاریی ته‌واوی خۆشی بۆ ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه محەمەد حەلبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وێرای سوپاسكردنی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م پێشوازییه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ڵاڵه‌كردن و ده‌ركردنی یاساكان به ئامانجی گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و خزمه‌تكردنی باشتری هاووڵاتیانی عێراق بێ جیاوازی.